سه‌رئه‌نجام نومایشی هه‌ڵبژاردنی یازده‌هه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی ئیسلامیی ڕژیم له ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی داڕشتنی ئه‌و گاڵته‌جاڕیه‌وه دیار بوو، كه‌ش و هه‌وای ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش نوقمی درۆ و فریوكاری بوو. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕژیم به یارمه‌تیی سه‌دا و سیما له هه‌وڵێكی فریوكارانهدا بۆ ئه‌وه‌یكه ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شدار بوونی خه‌ڵك له بیروڕای گشتی بشارێته‌وه، ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كه قه‌راربوو له كاتژمێر ٨ی به‌ره‌به‌یانییه‌وه تا ٦ی دوای نیوه‌ڕۆ بێت، سه‌ره‌تا هه‌تا كاتژمێر ٨ی شه‌و و پاشان بۆ دووهه‌مین جار هه‌تا كاتژمێر١٠ی شه‌و و بۆ سێهه‌مین جاریش هه‌تا كاتژمێر ١٢ی شه‌و، دووباره كرده‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ڕژیم به به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره له درۆ و فریوكاری هه‌وڵیان دا تا وای نیشان دهن كه ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك زۆر بووه، به‌ڵام به پێی ڕاپۆرتی شایه‌دحاڵان و ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكان، “هه‌ڵبژاردنی” یازده‌هه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس، چۆڵترین و كه‌م ڕه‌ونه‌قترین هه‌ڵبژاردنی هه‌موو ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی بووه. به پێی ڕاپۆرته سه‌ربه‌خۆكان، له‌و ٥٧ ملیۆن و ٩١٨ هه‌زار كه‌سه‌ی كه خاوه‌ن مه‌رجی بهشداربوونن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له تاران ١٥ له‌سه‌د و له ئاست ئێران‌دا ٢٤ له‌سه‌د له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان كردووه. له‌و نێوه‌شدا خه‌ڵكی پڕجۆش و خرۆشی كوردستان به به‌شداری نه‌كردنی لێبڕاوانه‌ی خۆیان به‌شێكی گه‌وره‌یان له‌و سه‌ركه‌وتنه و له شكست دانی نومایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی كۆماری ئسیلامی، له مێژوویی خه‌باتی خۆیان دا تۆماركرد.
ئه‌گه‌رچی سه‌رانی ڕژیم هه‌موو فڕ و فێڵێكیان بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كان به‌كار هێنا و خامنه‌ییش به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه، به‌شداری كردنی خه‌ڵكی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌كرد، به‌ڵام “نا“ی به‌ته‌وژمی پتر له ٤٠ ملیۆن كه‌س به‌و گاڵته‌جاڕیه، وڵامێكی ددان شكێنی به خامنه‌یی و سه‌رجه‌م سه‌رانی كۆماری ئیسلامی دایه‌وه. سه‌رانی ڕژیم له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كه‌مپه‌ینی ئه‌و نومایشهیان كردبه مه‌یدانێك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران. خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێرانیش له به‌رامبه‌ردا و له درێژه‌ی ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بۆ جارێكی دیكه نیشانیان دا كه نه‌ته‌نیا هیوایه‌كیان به باشتر بوونی ژیانیان له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی زاڵدا نییه، به‌ڵكوو بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان عه‌زمی خۆیان بۆ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر له‌شی كۆماری ئیسلامی دا نیشان دا.
ئه‌و ٤٠ ملیۆن كه‌سه، كرێكاران و ژنان و لاوانی خوازیاری ژیان و داهاتوویه‌كی گه‌شن. ئه‌وان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان له پێكهاته‌ی سیاسی زاڵدا تێپه‌ڕیون و ده‌مێكه هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌و نومایشانهی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه و به جێگه‌ی ئه‌وه، خواسته‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی خه‌بات له شوێنی كار و ژیانیان په‌یگیری ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و ٤٠ ملیۆن كه‌سه هه‌ر ئه‌و ئینسانه زه‌حمه‌تكێش و په‌راوێزخراوانه‌ن كه گۆشه‌یه‌ك له تووڕه‌یی و ڕقی پنگ خواردووی خۆیان له ئاخێزهكانی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ردا نیشان دا. پاش ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و جه‌نایه‌تی دژه‌مرۆیی و ڕێكخراوی حكوومه‌تی ئیسلامی و موقاومه‌تی شكۆداری خه‌ڵك، كۆمه‌ڵگای ئێران به ئاشكرا ئاراسته‌ی تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌گه‌ر ٢ی ڕه‌شه‌ممه بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو ده‌رفه‌تێك بوو تا نومایشی ڕه‌وابوونی حكوومه‌تی ئیسلامی لێبڕاوانه شكست بده‌ن، به‌ڵام بۆ كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران و ئاڵقه‌ی به‌یتی ڕێبه‌ری كه له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ئاگادار و نیگه‌ران بوون، ده‌رفه‌تێك بوو تا له‌و هه‌له بۆ ئاڕایش و پته‌و كردنی ڕیزه‌كانی خۆیان به‌ته‌واو مانا كه‌ڵك وه‌رگرن. كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران له‌و ده‌وره‌یه‌دا پێویستی به مهجلیسیهكی یه‌كده‌ست و گوێ به فه‌رمان هه‌یه.
چینی كرێكار و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران نابێ مه‌ترسیی سپای پاسداران وه‌ك هێزێك كه ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌وانه هێزی چه‌كدار، هێزی ئابووری، هێزی میدیایی و ناوه‌نده ئه‌منیی و ئیتلاعاتیه‌كانی له‌ده‌ست دایه و به‌كرده‌وه هاوشێوه‌ی حیزبێكی پادگانیه و هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌ش، به‌كه‌م دانێ. كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسداران به ئاگادار بوون له‌و ڕاستیه‌ی كه كۆماری ئیسلامی به پێكهاته‌ی ئێستایه‌وه توانای كۆنتڕۆڵی ئه‌وقه‌یرانه ههمهلایانانهی نییه كه تێیدا گرفتار بووه، ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه بۆ سڕینه‌وه و لابردنی خشت و خاڵی ده‌ست و پێگیر له‌ناو پێكهاته‌ی حكوومه‌تدا، ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی بخاته ژێر چنگی خۆیه‌وه و له ڕێگه‌ی نیزامی كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵ و نومایش دانی تواناكانی خۆی بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه، ڕه‌زامه‌ندیی زلهێزه ئیمپریالیسته‌كان به‌ره‌و خۆی ڕابكێشێت.
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیانه، به‌ره‌ی خه‌بات و شۆڕش پێویسته بتوانێ به په‌ره‌پێدان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی مانگرتنی كرێكاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و له ڕێگه‌ی مانگرتنی سیاسیه‌وه، ده‌زگای ئیداری و ئابووری و سیاسیی زاڵ زه‌وی گیر بكات. مانگرتنی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌و ده‌وره‌یه‌دا ده‌توانێ یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی هێزی چه‌كدار و ته‌نانه‌ت سپای پاسداران تێكبشكێنێت و بۆشاییان بخاته نێو و هێزی سه‌ركوتیان زه‌وی گیر كات. له‌و دهرهیهدا هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ی نهێنی مانگرتن، كۆمیته‌ی كارخانه‌كان، كۆمیته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و ڕێگاخۆشكردن بۆ پێكهێنانی شۆڕاكان، یه‌كجار حه‌یاتیه. بێ گومان، بۆ په‌یوه‌ندی دان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری نابێ له ئه‌نجامدانی هیچ هه‌وڵێك ده‌ریغی بكرێت. پێویسته جه‌ماوه‌ری كرێكار له جه‌ره‌یانی كێشمه‌كێشه چینایهتیهكاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌رۆكه ڕابێن كه ڕێگای ده‌رباز بوون له هه‌موو هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیه‌كان نه‌ك له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی زاڵ، به‌ڵكوو له مه‌سیری ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه‌دا ببینن كه له‌دژی نه‌زمی دژه مرۆیی زاڵ دێته مه‌یدان.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی
٢٢ی فێوریه‌ی ٢٠٢٠ی زایینی