له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌م ڕۆژه مێژوو و سوننه‌ته‌كه‌ی له ڕاپه‌ڕینی ژنانی كارگه‌كانی ڕستن و چنینی نیۆیۆرك له ساڵی ١٨٥٧ی زایینیی وه‌رده‌گرێ. دووهه‌مین كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست له ساڵی ١٩١١دا ڕۆژی ژن بنیات ده‌نێ. ژنانی كرێكاری كارگه‌كانی ڕستن و چنینی پێتێزبورگ به مانگرتنی خۆیان له ڕۆژی ٨ی مارسدا دژبه باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری سه‌رچاوه‌گرتوو له سیاسه‌تی جه‌نگیی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌بنه هاواری ڕه‌سای شكۆدارترین شۆڕشی كرێكاری و سه‌ره‌نجام له ساڵی ١٩٢١دا كۆنفرانسی “ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵی سێهه‌می كۆمۆنیستی“، ٨ی مارس وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ژن په‌سند ده‌كات. ئه‌م مێژوویه ئاڵقه‌كانی زنجیرێكی دوورودرێژ و پێكه‌وه به‌ستراوی بزووتنه‌وه‌ی پرۆلتێریی ژنانی جیهانه.
له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا و تا به ئه‌مڕۆ، ملیۆنان ژن له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان شه‌قام و مه‌یدانی شاره‌كانیان كردووه‌ته دیمه‌نی شكۆداری خه‌بات دژبه هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ریی ڕه‌گه‌زی و نه‌زمی زاڵی سه‌رمایه‌داری. بێگومان هیچ تاكتیكێك ناتوانێ په‌رده به‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه دادات كه ژنانی كرێكار بێبه‌شترین به‌شی چینێكن كه هه‌م شه‌للاقی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییان وێده‌كه‌وێت و هه‌م یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌ن له جیهانی ئه‌مڕۆدا. ناڕه‌زایه‌تیی ملیۆنیی و هه‌موو ساڵێی ژنان نیشانی ده‌دات كه له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا ته‌نانه‌ت له‌و جێگایه كه به‌ڕواڵه‌ت باس له به‌رابه‌ریش ده‌كرێ، چ بۆشاییه‌كی قووڵ له نایه‌كسانیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له پیاوان جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته نیشانی ده‌دات كه به‌رابه‌ریی یاسایی ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت به هیچ جۆرێك به مانای به‌رابه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كان نییه.
ئه‌مه دووهه‌مین ساڵه كه ٨ی مارس له باروودۆخێكدا دێت كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، كۆمه‌ڵگای جیهانیی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بێوێنه‌ترین قه‌یرانه ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام لێره‌شدا قوربانییانی سه‌ره‌كی ملیۆنان حهقدهستوهرگرن كه به بێ دابین كرانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وانه‌ی گۆشه‌ی ماڵه‌كان و یان ئاواره‌ی شه‌قامه‌كان كراون. لێره‌شدا ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانیان دان. ئه‌وان هه‌م ده‌بێ هێزی كار و ته‌نانه‌ت ته‌ندرووستییان له باروودۆخی مه‌ترسیداری نه‌خۆشخانه و ده‌رمانگه و ئاسایشگا و شوێنه‌كانی دیكه‌دا، به هه‌ڕاج دانێن و هه‌م گوشاری كار و توندوتیژیی ناوماڵی سه‌رچاوه‌گرتوو له كۆرۆنا و له‌سه‌ر پێ ڕاگرتنی ناوه‌ندی بنه‌ماڵه، ته‌حه‌مول بكه‌ن. لێره‌دا دیسان ئاشكرا بوو كه چلۆن ڕێكخراوی بنه‌ماڵه، خۆی به‌شێكه له ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و باروودۆخه كه ژنان ده‌خاته ژێر چنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌داری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه‌وه. بۆ جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغات و هات و هاواری میدیاكانی بورژوازی، قه‌یرانی كۆرۆناش مۆری چینایه‌تی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی به نێوچاوانییه‌وه‌یه. كۆمپانییه گه‌وره‌كانی سه‌رمایه‌داری بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له قه‌یرانی كۆرۆنا، ملیاردها دۆلار له ده‌وڵه‌تانی كارگێڕی سه‌رمایه وه‌رده‌گرن و له به‌رامبه‌ردا ژنان و پیاوانی كرێكار ده‌خه‌نه قووڵایی كۆمه‌ڵگاوه.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، واته جێیه‌ك كه نابه‌رابه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی نه‌زمی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئایین تێكه‌ڵ بووه، ته‌نانه‌ت هیچ باسێك له به‌رابه‌ریی یاساییش له گۆڕێ‌دا نییه. لێره ئیتر هه‌ڵاواردن، توندوتیژی، بێ مافی و دژه‌ژن بوون، شكڵی یاسایی و شه‌رعیی به‌خۆی گرتووه. چونكه ده‌وڵه‌ت نه ته‌نیا وه‌ك ئۆرگانی پارێزه‌ری نه‌زمی چینایه‌تیی چه‌وسێنه‌ر، به‌ڵكوو وه‌ك ئۆرگانی زاڵی ئیدێئۆلۆژیك، پێویستی به سه‌ركوتی ژنانه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێكه‌ڵ بوونی به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و هه‌موو ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ر ژنانیدا سه‌پاندووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌ژاری پتر له هه‌موو كاتێك ڕۆخسارێكی ژنانه‌ی به‌خۆی گرتووه، ژنان قوربانیانی خامۆشی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره نین. بینیمان كه له به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا، ژنان چلۆن له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ناڕهزایهتییهكان‌دا بوون و پتر له یه‌ك حه‌وتوو خه‌ویان له چاوی سه‌ران و كارگێڕانی ڕژیم تاراند. ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا شان به شانی كرێكارانی ههفت‌تهپه، له پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و له شوێنی كار و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سروودی خه‌باتیان خوێنده‌وه. ئه‌وان له مێترۆكاندا بۆ خه‌ڵك، له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن دوان. ئه‌وان له به‌رزاییه‌كانی شه‌قامی ئیقلاب حیحاب، واته سه‌مبۆلی كۆیلهتیی ژنیان به تووڕ دادا و له زانكۆكاندا هاواری ناڕه‌زایه‌تییان دژبه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی به‌رز كرده‌وه. ژنان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی موعه‌لیمان و خانه‌نشیناندا به‌شدار بوون و وه‌ك پزیشك و په‌رستار له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆرۆنا گیانفیداییان نواند و كاتێكیش به‌دیل گیران و ئه‌شكه‌نجه دران، ئیدیعانامه‌ی خۆیان كه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێكی ئاشكرا دژبه ڕژیم بوو، ڕاشكاوانه هاوار كرد.
ئه‌گه‌ر ٨ی مارس هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ڕاپه‌ڕینی ژنانی كرێكار ده‌ستیپكرد، پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی ژنیش، بێجگه‌له هاتنه مه‌یدانی ملیۆنیی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ده‌سته‌به‌ر نابێت. به‌رژه‌وه‌ندی ژنان و پیاوانی كرێكار له‌وه دایه كه له ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی و له حیزبی سیاسیی خۆیاندا ڕێك بخرێن و شان به شانی یه‌ك له‌گه‌ڵ شێوازه جۆراوجۆره‌كانی سته‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری خه‌بات بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مساڵ په‌تای كۆرۆنا ڕێگه نادات كه ژنان له ئاست ملیۆنیدا بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام نابێ ڕێگه بدرێت كه ٨ی مارس به بێ دانانی شوێنی پێی خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، تێپه‌ڕ بێت. ئه‌گه‌ر خه‌باتی ڕێكخراوی ژنان، فاكته‌رێكی گرینگه له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی بابه‌تی ڕزگاریی ژن، پێویسته له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ ڕێكخستن كه‌ڵك وه‌ربگیرێت تا له سه‌رده‌می پاش كۆرۆناشدا، ژنان به هێز و شكۆیه‌ك كه شیاوی ئه‌وانه، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شداری بكه‌ن. پێویسته له خه‌باتی ژنان له‌گه‌ڵ دژه‌ژن بوونی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی، ئاسۆی سۆسیالیستی به‌ره‌وڕوویان بكرێته‌وه. ژنان به ستراتێژی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و به ئاسۆی سۆسیالیستییه‌وه ده‌توانن ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زیی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ڕیشه‌كێش بكه‌ن.
پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی خه‌باتی ژنان
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی
فێورییه‌ی ٢٠٢١ی زایینی