کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ تۆفیق عه‌باسی

mamo

2018-07-23| ۱۳۹۷-۰۵-۰۱

mamo

به‌مجۆره‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌داخه‌وه‌ كاتژمێر ٣ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژ دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاویی، كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی دێرینی خۆیان له‌ ته‌مه‌نی ٦٩ ساڵیدا له‌ده‌ستدا.

هاوڕێ تۆفیق عه‌باسی كه‌ له‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ناوی “مامۆ تۆفیق” ده‌ناسرا، له‌ ساڵی ١٣٨٥ هه‌تاوی به‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ جنووبی كوردستان په‌یوه‌ست بوو. هاوڕێ تۆفیق له‌ماه‌وی نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌دا له‌زومره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ بوو كه‌ به‌هه‌نگاوی پته‌و له‌م ڕێبازه‌دا و له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ كوردستان چالاكی ده‌كرد. هاوڕێ تۆفیق له‌ سیما خۆشناوه‌كانی ناوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له‌ جنووبی كوردستان بوو، خه‌ڵكێك كه‌ خۆی له‌ناخی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ستابوو. هاوڕێ تۆفیق له‌ماوی سێ ساڵی ڕابردوودا، به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشینێكی سه‌خته‌وه‌ ده‌یناڵاند، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی كه‌ چووه‌ ناو كۆماوه‌، وره‌ی به‌رز و خۆڕاگری خۆی له‌ده‌ست نه‌دا.

ئێمه‌ به‌م بۆنه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ خۆمان به‌ هاوخه‌می بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری هاوڕێ “تۆفیق” ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كه‌ین.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ڕێكه‌وتی ١ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی