2018-07-11| ۱۳۹۷-۰۴-۲۰
سه‌عات ٢ و نیوی شه‌وی چوارشه‌ممه له ترمیناڵی شاری سنه، له ئاكامی ته‌سادوفی تانكێرێك كه باری مازووتی هه‌ڵگرتبوو، له‌گه‌ڵ ئۆتۆبووسێكی موسافیر هه‌ڵگر، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی تووڕه كه هۆكاری ئه‌م جۆره ڕووداوانه به ناستانداردبوونی جادده‌كان و به بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی له هاتووچۆی تانكێری هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی و مه‌وادی خه‌ته‌رناك به شوێنی ژیان و هاتووچووۆی جه‌ماوه‌ردا ده‌زانن، كهوتهنه به‌ر په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ڕووداوی له‌م چه‌شنه له شاری سنه و ده‌ورووبه‌ری ڕوو ده‌دات. هێشتا بیره‌وه‌ری تاڵی كه‌وتنی كامیۆنه‌كانی هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی بۆ نێو ده‌ریاچه‌ی سه‌دی سنه و چه‌ندین ته‌سادوفی بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت له جادده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه، له‌بیر كه‌س نه‌چووه‌ته‌وه. هێشتا خه‌ڵكی شاری سنه به ده‌ست ئازاره‌كانی ئاشكرا و شاراوه‌ی ئالووده بوونی ئاوی سه‌دی سنه به مه‌وادی شیمیاییه‌وه ده‌ناڵێنن. ڕۆژانه به سه‌دان كامیۆنی هه‌ڵگری باری نه‌وتی قاچاخ كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سپای پاسداران دایه، له كوردستانی عێراقه‌وه به‌ره‌و شوێنه‌كانی ئێران و به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌گوازرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای پاره‌یه‌كی خیاڵی كه ده‌ستی سپا و بازه‌رگانانی ئه‌م كاره قاچاخه ده‌گرێت، هیچ هه‌وڵێك بۆ ستاندارد كردنی ئه‌منییه‌تی جادده‌كان نادرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری سنه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه ده‌رده‌برن، پێشینه‌یه‌كی هه‌یه و ده‌زانن كه سه‌ره‌ڕای بێ مۆبالاتییهك كه له‌وانه‌یه شۆفیری تانكێرهكه كردبێتی، هۆكاری سه‌ره‌كی بریتییه له قازانج په‌ره‌ستی و بێ مه‌سئوولیه‌تی دهمو ده‌زگایه‌ك كه به هیچ جۆرێك له جۆره‌كان بیر له ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك ناكاته‌وه.
ئێمه ئه‌وپه‌ڕی په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ گیان به‌ختكردووانی ئه‌م ڕووداوه ده‌رده‌بڕین و پڕ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان و خه‌ڵكی شاری سنه و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ی هه‌تاوی
١١ی جوولای ٢٠١٨ی زاینیی