به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌شهه‌د، نیشابوور و بیرجه‌ند له ئۆستانی خۆراسان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ژاری، گرانی، بێكاریی به‌ربڵاو، ئێختلاس و دزی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ده‌ستیاندایه ڕێپێوان و درووشمیان وته‌وه. خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو و ناڕازیی شاری مه‌شهه‌د له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه چه‌ندین درووشمی وه‌ك “ئیسلامیان نه‌ردیوان كرد، خه‌ڵكیان ماڵ وێڕان كرد”، “مه‌رگ بۆ ڕووحانی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “پۆلیس بچۆ دزه‌كان بگره”، “خه‌ڵك نه‌خه‌وتووه، له‌دزی به گیان هاتووه”، “دز تاڵان ده‌كات، ده‌وڵه‌ت پشتیوانی لێ ده‌كات” وته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كان و یه‌گانه‌كانی دژه شۆرشی كۆماری ئیسلامیی به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماشێنی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ، هێرشیان كرده‌سه‌ر ڕێزی ناڕازییان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و خه‌ڵكی توڕه‌ش له كاردانه‌وه به هاویشتنی به‌رد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌ترسن، مه‌ترسن، هه‌موومان پێكه‌وه‌ین” له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. له خۆپیشاندانه‌كه‌ی مه‌شهه‌د كه‌سانێك له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشمی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی “ڕۆحت شاد، ڕه‌زا شا”، “ئێران كه شای نییه، هیچ خاوه‌نێكی نییه”، به‌نیازبوون ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به لاڕێدا ببه‌ن. ئه‌م هه‌وڵانه ده‌ستبه‌جێ له‌ژێر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و درووشمانه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تیی و توڕه‌یی خه‌ڵكی دژ به گرانی، هه‌ژاری و بێكاری نیشان ده‌دا، كه‌وته په‌ڕاوێزه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د له شاره‌كانی كاشمه‌ر و نیشابووریش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌چوو. خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئه‌مشارانه له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشمی “دز تاڵان ده‌كات، ده‌وڵه‌ت پشتیوانی لێ ده‌كات”، “ده‌ست له سوورییه هه‌ڵگرن، بیرێك له‌ئێمه بكه‌نه‌وه”، “ئه‌ی لاوی ئێرانی، هه‌سته” هه‌سته”، له‌دژی دزی به‌رینی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ڕژیم له ناوه‌نده قه‌یراناوییه‌كانی ناوچه و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت ئابووریی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی ئۆستانی خۆراسان له‌ژێر ناوی “نا بۆ گرانی”، له درێژه‌ی ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنه كرێكارییه‌كان له كارخانه و ناوه‌نده گه‌وره سه‌نعه‌تییه‌كان دایه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه و ناوه‌ڕۆكی درووشمه‌كان كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك بوو، نیشانی ده‌دا كه ئاستی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری نه‌ته‌نیا ژیان و گوزه‌رانی چینی كرێكار، به‌ڵكوو به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای له ته‌نگنادا قه‌رار داوه. سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ده‌یانزانی كه په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان له ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه گه‌وره‌كان ده‌توانێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ئامرازێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی دانشجوویی و به حه‌ڕه‌كه‌ت ده‌رهێنانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان. سه‌رانی ڕژیم وا بیریان ده‌كرده‌وه كه به زۆر و توندووتیژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، به لێدان و سووكایه‌تی پێكردن به كرێكارانی ناڕازیی ئازه‌ر ئابی ئه‌راك، به گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌حكووم كردنیان به مردنی ناوه‌ناوه له پشت سلووله‌كانی زیندان و به هێرشی وه‌حشیانه بۆ سه‌ر ڕیزی پشتیوانانی ڕه‌زا شه‌هابی، ده‌توانن خه‌ڵكی ئێران سه‌ركوت كه‌ن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی سه‌رانی ڕژیم، كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازیی نه‌ته‌نیا له سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ناترسن، به‌ڵكوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم، باوه‌ڕ به‌خۆ و ئێراده‌یان پته‌وتر ده‌بێت. درووشمی “مه‌ترسن، مه‌ترسن، ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه‌ین” ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵكه.
به‌م حاڵه‌وه سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی سپای پاسداران بۆ هیدایه‌تی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه نیزامی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامیی له‌گه‌ڵیان ده‌ست و یه‌خه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵنه‌گر په‌رده‌ستێنێت، چونكه ڕژیم هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك نییه. گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ٩٧ ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت و به‌كرده‌وه ده‌ربێت، سپای پاسداران، هێزه ئینتزامیی و ئه‌منییه‌تییه‌كان و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر به ده‌زگای ڕۆحانییه‌ت به‌هێز و به‌هێزتر ده‌كات و كه‌لێنی چینایه‌تیی قووڵتر ده‌كاته‌وه و فه‌زای كۆمه‌ڵگا زیاتر له جاران قوتبی تر و ئاڵۆزتر ده‌كات. له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وه‌یكه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان “ناڕه‌زایه‌تییه‌كان”، پێویسته زووتر ئه‌نجامی بده‌ن، سازماندان و هه‌وڵ دان بۆ هاوئاهه‌نگ كردن و سه‌رتاسه‌ری كردنی مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانه.
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران