له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی به‌لووچستان كه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان ساڵهایه ڕوویان كردووه‌ته كاری مه‌رگباری “سووخت به‌ری“، جارێكی دیكه كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی. ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به كوژرانی دوو سووختبه‌ر له “سه‌راوان” خه‌ڵكی ناڕازی و تووڕه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ڕژیم له‌م شاره كۆبوونه‌وه و له ئاست ئه‌م جنایه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕه‌زایه‌تیی هێمنانه و مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی سه‌راوان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا كه‌وته به‌ر هێرشی بێ ڕه‌حمانه‌ی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی و به پێی زانیارییه بڵاو كراوه‌كان له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی به‌لووچ و ناوه‌نده ناحكومییه‌كان، زیاتر له ١٥ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا كه وێنه و ناوی ١٠ كه‌سیان بڵاو كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون و ژماره‌یه‌ك له ناڕازییانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌رپرسیانی ئوستانی و پله باڵای ڕژیم به‌م جنایه‌تانه و كوشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاع ڕازی نه‌بوون و به ناردنی هێزه‌كانی گاردی تایبه‌ت بۆ سه‌راوان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساز كردنی فه‌زای نیزامی و ئه‌منیه‌تی له‌م شاره و شاره‌كانی به‌لوچستان، ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوتی زیاتری خه‌ڵكی ناڕازیی و به بڕینی ئینترنت و كێشه دروست كردنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له بێده‌نگیدا سه‌رقاڵی جه‌نایه‌تی زیاترن. ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕژیم، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی و ئیتلاعاتی ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و له بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م ڕووداوانه به‌رگری ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی وه‌حشیانه و بێده‌نگی ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به ڕژیم، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه خه‌ڵكی شاره‌كانی زاهدان، سه‌ر جه‌نگه‌ل، شۆرۆ، قه‌لعه بید و میرجاوه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان درێژه پێدا. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا بازاڕی شاره‌كانی ” زاهیدان، ئیرانشه‌هر، سه‌راوان و جه‌كیگور“، بۆ پشیتوانی له ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی سه‌راوان و ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتاری كاسبكارانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی ده‌ستیان دایه مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری و له‌كرانه‌وه‌ی دووكان و بازاڕ خۆیان بوارد. ڕژیم وێڕای به‌كارهێنانی تووندوتیژی بێ ڕه‌حمانه كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی له دژی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌م پارێزگایه هه‌مووكات به‌كاری هێناوه، ده‌ست و پێوه‌نده‌كان و هاوكارانی خۆیشی بۆ به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی به‌لوچستان به‌كار هێناوه و هه‌وڵ ده‌دا ئاگری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك بكوژێنێته‌وه و به لاڕێیدا ببات.
خه‌باتی مافخوازانه و یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵكی به‌لوچستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان و مافی ژیان، دژبه سه‌ركوت و كوشتاری بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاته‌ش به ئێختیاری سپای پاسداران و به‌كرێگیراوانی دیكه‌ی چه‌كدار له بارودۆخێكدا ڕوویدا كه قه‌یرانی قووڵی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی، زیاتر له هه‌ر كاتێك قوڕگی ڕژیمی فاشیستی ئیسلامی ده‌گوشێت و شه‌ڕی ناوهندهكانیشی له ده‌سه‌ڵاتدا زیاتر په‌ره پێداوه. هه‌ژاری سه‌رچاوه گرتوو له قه‌یرانی ئابووری داسه‌پێندراوی ڕژیم به سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران، له‌گه‌ڵ كۆرۆنا كه گیانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئازار چێشتوی ئێرانی گرت و سه‌دان هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م ڤیروسه بوون و له‌گه‌ڵ كه‌مترین ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئیمكاناتی ده‌رمانی و پزیشكی سه‌رگه‌ردان كرد، خه‌ڵكی بێبه‌ش و سته‌م لێكراوی ئێرانی زیاتر له هه‌مووكات له‌گه‌ڵ ژیان یاخود مه‌رگ به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه. له وه‌ها بارودۆخێكدا ڕژیم به گه‌وره كردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا وه جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر درێژه‌ی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه و تێرۆریستی له ناوچه‌كه، به كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌ی گه‌مارۆی ئابووری خه‌ڵك پێداگری ده‌كات و هاوكاتیش به نیازی ئه‌وه‌یه بیروڕای گشتی جیهانی و ناوخۆیی له كێشه‌كانی ئێران به لاڕێدا به‌رێت و به كرده‌وه‌ی سهركوتگهرانه و ڕێكخراو ده‌یهه‌وێت فه‌زای گۆڕستانی ساز بكات و خه‌ڵكی ناڕازی بێده‌نگ بكات. له‌م بارودۆخه داسهپێندراوهدا خه‌ڵكی به‌لوچستان كه‌وتوونه‌ته به‌ر دڕندانه ترین هێرشی نامرۆڤانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی.
ئێمه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئێعدامی لاوانی به‌لوچ له ماوه‌ی حهوتووه‌كانی ڕابردوو له لایه‌ن تاوانبارانی ئیسلامی به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و ساخته و كوشتاری خه‌ڵكی ئازار دیتوو و سته‌ملێكراوی سه‌راوان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه، پشتیوانی له خواست و داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵكی ناڕازیی، له‌وانه دابین كردنی نان، ئه‌منییه‌ت و مافی ژیان، له كاری هاوبه‌ش، یه‌كگرتووانه و ڕێكخراوی دیكه‌ی شاره‌كانی ئه‌م ئوستانه له ناڕه‌زایه‌تیی بۆ ڕێكخستنی مانگرتنی گشتی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی سه‌راوان و له داواكاری و خواسته‌كانیان پشتیوانی ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها خوازیاری ناساندن و سزای بڕیارده‌ران و بهكردهوهدهرهێنهرانی كوشتاری كاسبكارانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی و خه‌ڵكی بێ دیفاعی سهراوانین.
هه‌روه‌ها له خه‌ڵكی مافخواز و ئازادیخوازی كوردستان، كه ده‌یان جار شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ژیانیان هه‌ر وه‌ك خه‌ڵكی سه‌راوان دراوه‌ته به‌ر هێرش و كوشتاری وه‌حشیانه و له ئازار و سته‌می هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئوستانی بێبه‌شی سیستان و به‌لوچستان ڕه‌نج ده‌به‌ن و ڕۆژانه شاهیدی كوشتاری كۆڵبهرانن و، ئه‌زمونی چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی گشتی سه‌ركه‌وتوو له دژی جنایه‌ته‌كانی ڕژیم له‌م ناوچانه هه‌یه، داوا ده‌كه‌ین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان ده‌كرێ له ناڕه‌زایه‌تیی، خه‌بات و مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی شاره‌كانی به‌لوچستان هاودڵی و بپشتیوانی بكه‌ن. داوا له خه‌ڵكی دیكه‌ی ناڕازیی و تووڕه، له ڕێكخراوه‌كان، لایه‌نه سیاسیه‌كان، ناوه‌ند و ڕێكخراوه ئازادیخواز و یه‌كسانی خوازه‌كان، به تایبه‌ت جه‌ریاناتی چه‌پ، كرێكاری و سوسیالیستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازیی و بێ دیفاعی به‌لوچستان بكه‌ن و ئه‌وان له به‌رابه‌ر سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی به ته‌نیا نه‌هێڵنه‌وه.
كۆمه‌ڵه ـــ ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران
٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩
٢٤ی فێوریه‌ی ٢٠٢١