کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێبه‌ندییه‌كانی ئێران به‌ به‌رنامه‌ی به‌رجام

اعلام کاهش تعهدات برجام از سوی ایران1

اعلام کاهش تعهدات برجام از سوی ایران1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووه‌، لەمەودوا بێسنوور و بەپێی پێویستییە ھونەرییەکانیان ئۆرانیۆم دەپیتێنن.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی به‌فرانبار، حکومەتى تاران راگەیەنراوێکى سه‌باره‌ت به‌ رێککەوتنى ئەتۆمى وڵاتەکەیەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، لەمڕۆوە تەواوى کۆتوبەندەکانى سەر وڵاتەکەى نەماوە و دەتوانێت بەپێى پێویستییە هونەرییەکانى ئۆرانیۆم بپیتێنێت. راشیگەیاند، “ھیچ کۆتوبەندێک لەسەر ژمارەی ئامێرەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەبنکە ئەتۆمیەکانماندا قبوڵ ناکەین.” لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئاستى پیتاندنى ئۆرانیۆم بەرزدەکەنەوە، لەگەڵ رێژەى ئۆرانیۆمى پیتێنراو، هەروەها زیادکردنى ژمارەى ئامێرەکانى دەرکردنى ناوەندى لە بنکە ئەتۆمییەکاندا. لە راگەیەنراوەکەدا هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگاى ئەتۆمى ئێران ئاگادارکراوەتەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرۆکى وڵات، قۆناغى پێنجەم و کۆتایى رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانى تاران ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنى تەواوى پابەندییەکانیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە، بە مەرجى هەڵگرتنى سەرجەم سزاکانى سەر ئێران. ئەو بڕیارەى ئێران دواى ئەوە دێت، کە ئەمریکا له‌ڕێكه‌وتی ٣ى ئەم مانگە، دوو ئۆتۆمبێلى لە نزیک فرۆکەخانەى بەغدا بۆردومانکرد، کە “قاسم سولەیمانى” فەرماندەى سوپاى فەیلەقى قودسی ئێران و “ئەبو مەهدى موهەندیس” جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی  و هەشت فەرماندەى باڵاى سەربازى ئێران و حەشدى شەعبى  لەو رووداوەدا کوژران.