ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی ڕژیم له‌مشاره قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووه و پێشیان به هاتچووچۆ كردنی خه‌ڵك گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەز، هێزه‌كانی ڕژیم به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا خەڵکی ئه‌مشاره‌یان خستووتە ژێر چاوەدێری و سه‌رجه‌م چوارڕاکانی نێوشاری بۆکان لەلایەن ڕژیمەوە جەدوەلی لێ دانراوە و بەستراوە و ڕێگە لە هاتووچۆی خەڵکی گیراوە.