به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، هاوڕێ عه‌بدوڵڵا بۆكانی له كادره‌كانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا. مه‌رگی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا له حاڵێكدا ڕوویدا كه كه‌متر له ٢٤ كاتژمێر پێشتر خوشكی ناوبراو زارا بۆكانی به‌هۆی هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو. ئه‌م خوشك و برایه له زومره‌ی قوربانیانی جهنایهتێكن كه كۆماری ئیسلامی به كه‌مته‌رخه‌می له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا، ڕۆژانه سه‌دان كه‌س له خه‌ڵك ده‌كاته قوربانی.
هاوڕێ عه‌بدوڵڵا بۆكانی له ساڵی ١٣٣٤ی هه‌تاویدا له شاری نه‌غه‌ده له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و مامناوه‌ندیی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كرد. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی قۆناغی شۆڕشگێڕانه‌ی ساڵی ١٣٥٦، ده‌ستی دایه چالاكیی سیاسی له‌دژی ڕژیمی شا. هاوڕێ عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی پڕ گوڕوتینی ڕێكخستنی خه‌بات دژبه ڕژیمی شا بوو. له پێكهێنانی جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و شۆڕش له شاری نه‌غه‌ده، چالاكانه به‌شداریی كرد. له‌گه‌ڵ پێكهاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ساڵی ١٣٥٨ له‌گه‌ڵ برای گیان به‌ختكردووی هاوڕێ قادر بۆكانی به ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. له ساڵی ١٣٦١ بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. له ساڵی ١٣٦٥ی هه‌تاوی گه‌ڕایه‌وه شاری نه‌غه‌ده و پاش ماوه‌یه‌ك زیندانی بوون ئازاد كرا. ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئازادییه‌كی دیسان له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له شاری نه‌غه‌ده په‌یوه‌ندیی گرته‌وه و چالاكیی سیاسی و ته‌شكیلاتیی خۆی له شكڵێكی دیكه‌دا ده‌ستپێكرده‌وه. له‌و جێگایه‌وه كه خه‌باتكارێكی چالاك و په‌یگیر بوو، زۆر زوو بۆوه به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و تا ڕۆژی گیان به‌ختكردنی له كادره چالاكه‌كانی حیزب له‌م بواره‌دا بوو.
له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌وه به بۆنه‌ی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا بۆكانی و خوشكه‌كه‌ی زارا بۆكانی سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاوڕێیانی حیزبی ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت.
ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراویكوردستانیحیزبیكۆمۆنستیئێران
2021/08/28