به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “خه‌لیل كه‌ریمی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیمن حوكمی ٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری پێ ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ له لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه ئاماده ببوو و دادگایی كرابوو. شایانی باسه، ناوبراو له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی جیهانیی كرێكار” و “به‌شداری له كهمپیینی نا بۆ ئێعدام” بانگ كراوه و حوكمه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “خه‌لیل كه‌ریمی” له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه له ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.