به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له ئێران به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین، ڕژیم له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان له‌وانه، سنه، مه‌ریوان و بۆكان حكوومه‌ت نیزامیی ڕاگه‌یاندووه.
له شاری سنه، هێزه‌كانی ڕژیم به شێوه‌ی به‌ربڵاو له ناو شاردا جێگیر كراون و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دوو كه‌س تێك ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌وترێت، زۆربه‌ی دوكان و بازاره‌كان داخراون. شاری مه‌ریوانیش به تووندی ملیتاریزه كراوه و هاوكات دوكانداره‌كانی ئه‌مشاره به‌رده‌وامن له مانگرتنه‌كانیان دا و له كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان خۆده‌بویرێن.