به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی تووشی بوونی زیاتر له ٦٠٠ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا له وڵاتی كۆره‌ی باشوور، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌م وڵاته ئه‌م ڕێژه‌ی له تووشبووانی به هێڵی سوور ناوبردووه و بۆیه باری نائاسایی له‌م وڵاته راگه‌یه‌نراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی تووشبوون له ژاپۆن ٨٣٨ كه‌سه.
ماڵپه‌ڕی ئاوێنه له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، ڕێژه‌ی تووشبوون له جیهان بۆ ٧٨ هه‌زار و ٩٥٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م ڕێژه‌یه، ٧٧ هه‌زار و ٩٣٢ كه‌س بووه. به‌مه‌ش ده‌ره‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون. هاوكات سه‌رۆك كۆماری كۆره‌ی باشور له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، كه دۆخی نه‌خۆشییه‌كه له كۆره چووه‌ته سه‌ر هێڵی سوور و ٦ كه‌سیش مردوون. جگه له چین كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه‌یه، ئێران، ئه‌مریكا و ئیتالیا له ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا زۆرترین تووشبوونی تۆماركردووه. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی، له ئێران له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا، ١٥ كه‌س تووشبووه و به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان له ئێران ٤٣ كه‌س. له ئه‌مریكا ژماره‌ی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا له ١٥ كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٣٥ كه‌س. هه‌روه‌ها له ئیتالیا له ٦٠ كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته ١٣٢ كه‌س.