پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ باری نائاسایی راگه‌یاند.
پێدرۆ سانچێز له تێلوێزیۆنی وڵاته‌كه‌یه‌وه، بڕیاره‌كانی بۆ دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنای نوێ دراون. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانیاری‌یان داوه‌ته پاشای ئیسپانیا له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه و رایگه‌یاندووه، له‌رێگه‌ی واژووكردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ له سه‌رانسه‌ری ئیسپانیادا باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نرێت.