
به‌دوای بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی ئاو له شاری وێنیز و ده‌ورووبه‌ری، ده‌وڵه‌تی ئیتالیا بارودۆخی نائاسایی له‌مشاره ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای هاتنه سه‌رێ ئاستی ئاوی ده‌ریا، ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌مشاره چووه‌ته ژێر ئاوه‌وه. شایانی باسه، به‌هۆی هه‌ستانی ئاو له وێنیز هه‌تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێك زۆر له دووكان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و مێژووییه‌كانی شاری وێنیز به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران چووه‌ته ژێر ئاوه‌وه.
