سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به‌پێی دوایین ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان و ئاموزشی پزیشكیه‌وه، له شاره‌كانی سنه و قۆروه به‌هۆی ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی تووشبونی هاووڵاتییان به كۆرۆنا، بارودۆخی سوور ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به‌وته‌ی ناوبراو، ناوچه‌گه‌لێك له وه‌زعییه‌تی سوور قه‌راریان گرتووه كه له ماوه‌ی ٢ حه‌فته‌ی ڕابردوودا، لانیكه‌م ڕۆژانه به پێوه‌ری هه‌ر ١٠٠ كه‌س، سێ كه‌س به‌سته‌ری كرابێ و ئه‌م بارودۆخه له‌ئێستادا له شاره‌كانی سنه و قۆروه، حاكمه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌م شارانه ڕێوشوێنی بێهداشتی و مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌چاو نه‌كه‌ن، دۆخه‌كه له‌وه‌ی كه هه‌یه خراپتر ده‌بێ.