کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان

ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان4

بەگویرەی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕووسییه‌، ئاگربەستی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازەربایجان لەسەر ڕاگرتنی جەنگی نێوانیان لەسەر ناوچەی “قەرەباغ” ڕاگەیەندرا و ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، دەچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.

رۆژی هەینی، دوای ١٠ کاتژمێر گفتوگۆی چڕ و پڕ لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسییه‌، “سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی ڕووسییه‌ لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا ڕایگه‌یاند: هەردوو لا دەستپێشخەرییەکەی مۆسکۆیان بۆ ڕاگرتنی جەنگەکەیان پەسەند کردووە. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ئه‌رمه‌نستان و ئازەربایجان ڕازیبون لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆی جددی بۆ کۆتایی هێنان بەکێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هەروەها باسی لەوەشکرد، کە بە چاودێری لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان و تەرمی کوژراوان لەنێوان هەردوولادا دەکرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، گفتوگۆکانی مۆسکۆ، یەکەم گفتوگۆی دیپلۆماسی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازەربایجانه‌ لە دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادانه‌كان لە ڕێكه‌وتی ٢٧ی سێپتامبر، کە تیایدا کوژران و برینداربونی سەدان کەسی لێکەوتەوە.