کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ڕاگه‌یاندنی ئاكامی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ڕژیم

اعلام نتایج نمایش انتخاباتی ریاست جمهوری رژیم

ستادی وه‌زاره‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم پاش نزیك به‌ ٩ كاتژمێر بێده‌نگی، ڕۆژی ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی”ی وه‌ك سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕواڵه‌ت كه‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به‌ وه‌ده‌ستهێنانی هێنانی نزیك به‌ ١٨ ملیۆن ده‌نگ وه‌ك سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێناسه‌ كراوه‌. به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، له‌م ده‌وره‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار و ٣٠٧ كه‌س خاوه‌ن مه‌رجی پێویست بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوون. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران باسی له‌ ده‌نگدانی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س كردووه‌ كه‌ به‌ مانای به‌شداری كردنی كه‌متر له‌ ٥٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دایه‌. سه‌رچاوه‌ سه‌ربه‌خۆ و هه‌موو نیشانه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ئاماری ڕژیم ده‌ستكرده‌ و ڕێژه‌ی به‌شدار بوون زۆر كه‌مه‌. هه‌روه‌ها گرته‌ ویدیۆ بڵاوكراوه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌ چۆڵ بوونی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و كه‌سادیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران كردووه‌.