ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ڕاگه‌یاندنی ژماره ٤ی خۆیان سه‌باره‌ت به ئێعدامی دڕندانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بڵاوكرده‌وه و تێیدا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه، ئێمه لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئێعدامی لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له سه‌رانسه‌ری ئێران، خوازیاری ڕاگرتنی ماشینی كوشتار و ئێعدامی كۆماری ئیسلامین. له‌سێداره‌دانی لاوانی ئازادیخواز كارنامه‌ی ڕه‌شی كۆماری ئیسلامی تاریكتر ده‌كات، نه كوشتن و نه ئێعدام خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز ناكاته‌وه به‌ڵكوو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری به‌هێزتر و نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵك له ڕژیم زۆرتر ده‌كات.