به‌پێی هواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ڕاگه‌یاندنی ژماره ٣ی خۆیان سه‌باره‌ت به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ئێران چوونه‌ته نێو سێهه‌مین مانگی به‌رخۆدانی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌بات له زانكۆ و مه‌دره‌سه و مانگرتن له بازاڕ به‌رده‌وام بووه و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر شه‌قام درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان داوه. له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه سهراسهرییهكاندا به‌ده‌یان لاوی ئازا و شۆڕشگێڕ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئازادی و داهاتوویه‌كی گه‌ش گیانیان به‌ختكرد و به‌سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراون. ئێمه لاوانی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌داین كه خواستی ئازادی زیندانیانی سیاسی ئه‌بێ ببێته سه‌ره‌كیترین داخوازی له خه‌باتی جهماوهریماندا و ڕێگه نه‌ده‌ین ده‌نگی ئازادیخوازیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه كپ بكرێت. ئێمه لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له كوردستانه‌وه تا باكوور و باشووری ئێران به‌تایبه‌ت به‌لووچستانی خۆڕاگر و ته‌واوی شاره‌كانی ئێران، یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست پشتیوانی خۆمان له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی چینی كرێكار، خوێندكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز دا ڕاده‌گه‌ینین.