به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر چوار و ١٧ خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٧.٨ پله‌ی ڕیشتر ناوچه كوردنشینه‌كانی باشووری توركیه له‌وانه “غازی عه‌نتاب” و “حه‌له‌ب” له باكووری سووریه‌ی هه‌ژاند. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا زیاتر له ١٥٠٠ كه‌س له هه‌ر دوو وڵات گیانیان له‌ده‌ست داوه و به سه‌دان كه‌سیش له ژێر داروپه‌ردودا گیریان خواردووه و به‌هۆی گه‌وره‌یی بومه‌له‌رزه‌كه و كاتی ڕوودان و ناستانداردبوونی بیناكان، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان بەر دەوام لە زیادبوون دایە. هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی برینداربوون و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له شارێكی گه‌وره و پڕ حه‌شیمه‌تی وه‌كوو “غازی عه‌نتاب” بومه‌له‌رزه زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و مادی به خه‌ڵك گه‌یاندووه و به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیه، تا ئێستا له‌و ئوستانانه بومه‌ڵه‌رزه لێی دراوه، زیاتر له ٢ هه‌زار بینا ڕووخاوه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ زیان لێكه‌وتووانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، ده‌وڵه‌تانی توركیا و سوریه به به‌رپرسیار ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات یارمه‌تی لێقه‌وماوانی ئەو بومه‌له‌رزه بده‌ن و ئیمكاناتی پێویستیان بۆ دابین بكه‌ن تاكوو كه‌مێك له ئێش و ئازاریان كه‌م بێته‌وه. هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین كه داوا له هەموو ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و مروڤ دۆستە‌كان بكەین کە ده‌ستبه‌جێ به یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه‌وه بچن. بێ گومان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی دژه مرۆڤ له توركیا و سووریا له جیاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و سه‌رف كردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆری نیزامی و ئەمنیەتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رمایه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ ڕیفاه و دابینكردنی مه‌سكه‌نی ستاندارد و بەربەرەکانی لەگەڵ ڕووداوە سروشتیەکان بۆ خه‌ڵك ته‌رخان بكردایت، ئه‌مڕۆكه بینه‌ری وه‌ها كاره‌ساتێكی گه‌وره كه به هه‌زاران قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوه دا ئێش و ئازاریان تووشبووە، نه‌ده‌بوین.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه( ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
١٧ی ڕیبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی
٦ی فێورییه‌ی ٢٠٢٣ی زاینی