ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بازاڕیان و كاسبكارانی شاری سه‌قز به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان له گوڕستانی ئایچی كۆببنه‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا، كاسبكارانی سه‌قزی وێڕای ئاماژه‌كردن به قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا” و سه‌ركوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، كوشتن و برینداركردنی سه‌دان كه‌س، هه‌روه‌ها به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌دان كه‌سی دیكه، هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیمیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌مانه‌وێت له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” سیمبولی بێتاوانی، بۆ جارێكی دیكه و زیاتر له هه‌موو جارێك ده‌نگی ئازادیخوازی خومان به‌رز كه‌ینه‌وه و مه‌شخه‌ڵی ڕێگای شه‌هیدان به‌تینتر داگرسێنین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی شه‌ریفی ئێران، به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان، ئه‌كته‌ره‌كان، وه‌رزشوانان و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان ده‌كه‌ین تا له‌و مه‌راسمهدا به‌شدار بن و ڕێز له یاد و فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بگرن.