به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ئێسنه‌پ له شاری سنه به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان خوازیاری مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئه‌و به‌شه له ڕۆژانی داهاتوودا بوون.
شۆفێرانی ناڕازی له ڕاگه‌یاندنێکدا باسیان لەوە کردووە كه داهاتی شۆفێرانی ئێسنه‌پ له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و هه‌روه‌ها شۆفێران توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه. هه‌روه‌ها دژ به گرانبوونی نرخی به‌نزین، كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، به‌رزبوونی ئاستی كۆمیسیۆنه‌كان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی پشكی به‌نزین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆبوونه‌وه و مانگرتنی شۆفێران له ڕێكه‌وتی ١٦ و ١٧ی خاكه‌لێوه‌دا بوون.