به پێی هه‌والێک كه له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی‌دا بڵاو بۆه‌ته‌وه، رۆژی چوار شه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، ژوماره‌یه‌ک له هه‌ڵسوراوانی مه‌ده‌نی شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. وه‌كوو هه‌میشه ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئیدعا ده‌كات كه گۆیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان پێوه‌ندی ته‌شكیلاتیان به كۆمه‌ڵه(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێرانه) وه هه‌بووه. ئێمه ئه‌و ئیدعایه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كراون له هه‌ڵسوراوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه خۆشناوه‌كانی شاری بانه‌ن و هیچ چه‌شنه پێوه‌ندیه‌كی ته‌شكیلاتیان به كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه ده‌زگا ئه‌منیه‌تیەكانی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت هه‌ڵسوراوانی مه‌ده‌نی و سیما خۆشناوه‌كانی كوردستان په‌روه‌نده‌ی ساخته هه‌ڵده‌به‌ستن. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره پروپاگه‌نده‌و په‌روه‌نده هه‌ڵبه‌ستنانه و پێک هێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و نیگه‌رانی له كۆمه‌ڵدا ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی چالاكی مه‌ده‌نی و ئاشكرا و یاسایی بگرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه سیاسه‌تێكی سواو و شكست خۆاردووه. كۆماری ئیسلامی به به‌رێه‌وه‌بردنی وه‌ها سیاسه‌تێک نه‌ی توانیوه و ناتوانێ شه‌پۆلی به هێزی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی له سه‌ر گۆڕەپانی سیاسی ئێران و كوردستان بشارێه‌ته‌وه. بێگومان ئه‌م جاره‌ش ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه ناتوانێ كۆمه‌ڵی زیندوو و ووشیاری كوردستان بێده‌نگ بكات . كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌م سیاسه‌ته له شوێن گرتنی داخوازی ڕه‌وا و مافخۆازانه‌ی خۆیان تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن سارد نابنه‌وه.
ده‌زگا ئه‌منیه‌تئه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ساڵێک له سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكاردا به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و یان هه‌ره‌شه له هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری و هه‌لبه‌ستنی ئیدعای پێوه‌ندیان به كۆمه‌ڵه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كۆسپ بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه جیهانیه له كوردستان. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری بانه‌ش هه‌ر درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه. ئێمه زیندانی كردن و په‌روه‌نده هه‌ڵبه‌ستن بۆ هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازاد كردنی فه‌وری و بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌وانین.
ده‌بیرخانه‌ی کومیته ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
هه‌شتی مانگی گو‌ڵانی 1401ی هه‌تاوی