ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حیزبی ماركسیست- لێنێنیستی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، داوای له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و ئازادیخوازانی جیهان كرد بچن به هانایانه‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: قه‌ڵای ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و فاشیستی توركیا به‌هۆی چالاكی گیانبازی دوو گه‌ریلای “پ.ك.ك” كه‌وته له‌رزه و ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كانتان ٢٤ ساعه‌تی ڕۆژ بۆردوومان بكه‌ن و شه‌یپورژه‌نه‌كانتان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی به‌سیجی خه‌ڵك بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بكه‌ن، ناتوانن ئه‌و به‌ڵێسه‌یه له ناو ببه‌ن. له كۆتاییشدا داوا له ته‌واوی گه‌ڵانی ئه‌رمه‌نی، ئاسووری، عه‌ره‌ب و ئێز‌دی كراوه بۆ پشتیوانی له گه‌لانی سیته‌م لێكراوی ڕۆژئاوا بێده‌نگ نه‌بن و له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و كرێكارانی جیهان و ناوچه‌كه ده‌سكه‌وته‌كانی ڕۆژئاوا بپارێزن.