کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی و ئاماده‌باشی جه‌نگی له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی و ئاماده‌باشی جه‌نگی له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم باری نائاسایی و ئاماده‌باشی جه‌نگیان له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاندووه‌ و مه‌ره‌خه‌سی هه‌موو كادری ده‌رمانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، فه‌رمانداری شاره‌كانی كوردستان به‌ به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كانیان وتووه‌ ته‌نیا ئه‌و چاره‌خوازانه‌ وه‌ربگرن كه‌ پێویستی خێرایان به‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی هه‌موو پزیشكان و كادری ده‌رمان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان خراونه‌ت حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ كادری ده‌رمان وتراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌پلیكه‌یشنه‌ بیانیه‌كان به‌كار نه‌هێنن و له‌ مۆبایله‌كانیان بیسڕنه‌وه‌.