ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی كه‌شناسی ڕژیم به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارین، باری نائاسایی له ١٤ ئوستانی ئێران ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی كه‌شناسی ئێران، له ئوستانه‌كانی خۆراسانی جنووبی، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خۆراسانی شومالی، كرمان، سیستان و به‌لووچستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ئیسفه‌هان، سیمنان، قوم، مه‌ركه‌زی، تاران، خووزستان و بووشێهر باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له ١٢٠٠ شارۆمه‌ندی سیستان به‌لووچستان به‌هۆی هه‌ناسه ته‌نگی و تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.