سه‌ر له‌به‌یانی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی یۆدیان له شارستانی ئاق قه‌ڵای سه‌ر به ئوستانی گوڵستان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه باری نائاسایی له‌و شاره ڕاگه‌یێندرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سپای پاسداران له كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی یۆدی ئاق قه‌لا كاری نیزامیش ده‌كات و به‌و بۆنه‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌و كارخانه‌یان كردووه‌ته ئامانج. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی كیمیایی له ناوچه‌كه، شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئاق قه‌لا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی باری نائاساییان له‌و شاره ڕاگه‌یاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شاوه‌رزانی گوڵستان له ئاست له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان نیگه‌رانن و داوای ڕوونكردنه‌وه له حكوومه ده‌كه‌ن.