ئەنجامی بەرایی ٩۴.۴٪ کۆی دەنگەکان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا، بەپێی ئەنجامەکان، ۴١٪ی دەنگدەرانی عێراقی بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون و پارێزگای کەرکووک بە ٧٠٪ زۆرترین بەشداری تێدا کراوە.
لە کەرکووک یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ۵ کورسی و پارتی ٢ کورسی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه نەوەی نوێش ١ کورسی بەدەست بێنێت، هه‌روه‌ها کۆتلەکانی عەڕەب ۶ کورسی و بەرەی تورکەمەن ٢ کورسییان بەدەست هێناوە. لە پارێزگای نەینەواش پارتی بە بەدەستهێنانی ۴ کورسی دووهەمە و یەکیەتیش ٢ کورسی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە. بەم شێوەیە کورد بە بەدەست هێنانی ٨ کورسی لە کۆی ١٦ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک، دوای ۶ ساڵ حوکمی کەرکووک دەکاتەوە.
