ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سوید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای مه‌حكووم كردی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی ژنان و گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ڕۆژ نییه هه‌واڵی ژن كوژی و توندووتیژی دژبه ژنان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی ئه‌شكه‌نجه و زیندان به‌سه‌ر كرێكاران و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له ئێران نه‌بسین و هه‌مووی ئه‌مانه نیشان ئه‌دات كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ نادات. كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و چه‌واشه‌كاری بۆ سه‌رپۆش دانان به‌سه‌ر ڕاستیه‌كاندا و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی ناڕازیان له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، كۆده‌نگی و هاوخه‌مییه‌كی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و وێڕای سه‌ركوتی بێبه‌زه‌یانه‌ی ڕژیم و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئێران ئێراده‌یان كردووه بۆ گۆڕانی دۆخه‌كه و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی جیهان پشتیوانیان لێده‌كات و ئێمه‌ش وه‌كوو پلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی سوید هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره ساز بكه‌ین و هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووان ده‌رئه‌بڕین.