ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به چالاكییه ژینگه‌ییه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دژ به ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی كوردستان به هۆی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی گوندی “كانی قوڵه‌جان” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژیم ئاگریان گرت. ئه‌و ئاگره به هه‌وڵدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ژینگه پارێزانی كوردستان كوژاوه‌تەوە و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕایگه‌یاندووه: له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به هۆی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕووبەرێکی زۆر له دارستانه‌كانی گوندی “كانی قوڵه‌جان” له ئاگردا سووتاوه و له ناو چووه.