کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سنفی مامۆستایانی كوردستان دژ به‌ سزای ئێعدام

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سنفی مامۆستایانی كوردستان دژ به‌ سزای ئێعدام

ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان (سنە، سەقز و زێویە، مەریوان و سەوڵاوا)، لە دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ بوو.

لە بەشێكی ئه‌و بەیاننامەیه‌ دا هاتووە: دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ پەخشان عەزیزی، به‌ندكراوی سیاسی و توێژەری کۆمەڵایەتیی خه‌ڵكی مهاباد، هه‌روه‌ها پشتڕاستکردنەوەی حوكمه‌كه‌ لەلایەن دادگای باڵای وڵات هاوكات له‌گه‌ڵ دەرکردنی حوکمی سێداره‌ بۆ وریشە مورادی، مێهدی حەسەنی، بێهرووز ئیحسانی و چەند به‌ندكراوی دیكه‌، لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی مامۆستایانی کوردستانە زۆر تاڵ و ئازاربەخش و به‌ توندی شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین. پێمان وایە ژیانی مرۆڤەكان گران و بەنرخە و مافی ژیان بەرزترین مافی مرۆڤە، ناكرێت لەسەر بنەمای هەڵوێستی سەلیقەیی، بەرژەوەندیی سیاسی یان هەر بیانوویەکی تر پێشێل و زه‌وت بکرێت. لە دونیای ئەمڕۆدا جیاوازیی فكری و سیاسی قبوڵ كراوە و نابێت هیچ هاووڵاتییەک لەسەر بیروباوەڕ و کردەوەیەكی سیاسی و کۆمەڵایەتیی جیاواز بخرێتە ژێر گوشارەوە. ئه‌وانه‌ی وا سیته‌میان كردووه‌ ئه‌بێ محاكمه‌ بكرێن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌رگریان له‌ مافی مرۆڤ كردووه‌ و خوازیاری جیهانێكی پڕ له‌ ئازادی و دادپه‌روه‌رین.