کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئامریكا به‌ره‌و ئوروپا

ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئامریكا به‌ره‌و ئوروپا

ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئامریكا به‌ره‌و ئوروپا

سەرۆکى ئامریکا رایگەیاند، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ویروسی کۆرۆنا، ئیدارەکەى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى ئەوروپاى جگە لە بەریتانیای بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ راگرت.

دۆناڵد ترامپ ئاماژەى بەوەکردووە، لە رۆژى هەینییەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت و بەپێی دۆخەکەش ئەگەر پێویست بێت گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت. هه‌روه‌ها وتیشی، ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان کارى ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناگرێتەوە و راگرتنى گەشتەکانى تریش کاتى دەبێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لە وڵاتانى ئوروپا رووى لە بەرزبوونەوە کردووە و وڵاتی ئیتاڵیاش لە دوای چین و ئێرانەوە سێیەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی توشبوون بە ویروسی کۆرۆنای نوێ کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس توشبوون و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.