ڕۆژی ڕابردوو، پاش سه‌ردانی “ئه‌حمه‌د ئه‌رع” سه‌رۆك كۆماری حكومه‌تی كاتی سووریا له ئا‌مریكا و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ترامپ، گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا له سه‌ر سووریا ڕاگیرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌حمه‌د شه‌رع” ڕۆژێك پاش پاك كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا له لیستی دامه‌زراوه تیرۆریستییه‌كان ئا‌مریكا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و له مانگەکانی داهاتوودا بڕیاره ئه‌رته‌شی سووریا په‌یوه‌ست به هه‌وپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سووریا ببێت. شایانی باسه سه‌رۆك كۆماری كاتی حكومه‌تی سووریا داوای له ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا كردبوو كه به ته‌واوی و بۆ هه‌میشه گه‌مارۆكان ڕابگیردرێت، به‌ڵام به ته‌نیا بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ گه‌مارۆكان ڕاگیراو و بۆ ڕاگیرانی هه‌میشه‌یی پێویستی به په‌سه‌ند كرانی له كۆنگره‌دا هه‌یه.
