به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران و كوردستان، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا به تواوی ڕاگیراوه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا كه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی ئێران ده‌ستی پێكردبوو، له لایه‌ن وڵاتی ئامریكاوه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران، به تواوی ڕاگیراوه. به وته‌ی كارناسانی سیاسی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م كرده‌وه‌ی ئامریكایه نه‌ك ته‌نیا به هۆی كێشه سیاسییه‌كان، به‌ڵكوو به هۆی نه‌مانی مه‌شروعییه‌تی كۆماری ئیسلامی ڕووی داوه. هه‌روه‌ها شایانی باسه كه بڕیار وایه كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوی “العۆده‌ید” له قه‌ته‌ر، تاكوو شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، ئه‌و بنكه‌یه به‌جێبهێڵن و بۆ شوێنیكی دیكه ڕه‌وانه بكرێن.
