کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی وه‌به‌رهێنانی فولاد له‌ كارخانه‌كانی ئێران

ڕاگرتنی وه‌به‌رهێنانی فولاد له‌ كارخانه‌كانی ئێران 2

وه‌حید یه‌عقووبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فولادی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڕینی كاره‌با زۆربه‌ی كارخانه‌كان كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه‌.

ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ سه‌رفه‌جوویی له‌ مه‌سره‌فی به‌رق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی كاره‌بای كارگه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ده‌ركردووه‌ و خاوه‌ن كارگه‌كانی ناچار كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی وزه‌ی هه‌تاو، كاره‌بای خۆیان دابین بكه‌ن. نه‌بوونی كاره‌با زۆربه‌ی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فولادی له‌ كار خستووه‌ و ده‌یان كرێكار بێكار كراون. خاوه‌ن كه‌سب و كاره‌ سه‌نعه‌ییه‌كان هۆشداریان به‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌بایان بۆ دابین نه‌كات، هه‌موو كارگه‌كان داده‌خه‌ن.