ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چه‌ندین شیركه‌تی هاتوچۆی هه‌وایی دونیا، هه‌موو هێڵه‌كانی هاتوچۆیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داخست.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و شیركه‌تانه كه كۆمه‌ڵێكیان بریتین له ئه‌یر فرانس، ئه‌یر كانادا و لافت هانزا، هێڵی هاتوچۆی ئاساییان بۆ وڵاتانی ئیسرائیل، عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، به تەواوی ڕاگرتووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه تا كاتێك كه ڕاگهیندراوێك سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ڕێگاكان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، دۆخه‌كه هه‌ر به ئه‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
