به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، وڵاتانی توركیا، قه‌ته‌ر، ئاڵمان، ئیمارات و ئۆتریش، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مه‌ترسی هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هێڵی ئاسمانیان به تەواوی داخستووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمپانیاكانی قه‌ته‌ر ئه‌یروه‌یز، ئیمارات، تۆركیش ئهێرلاینز، ئۆتریش ئه‌یرلاینز، پێگاسوس و فلای دۆبای، كه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی له جیهاندان، به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و هه‌روه‌ها مه‌ترسی هێرشی وڵاتی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ڕژیم، به تەواوی هێڵه‌كه‌یان له سه‌ر ئێران داخستووه.
