مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی، جێگری سیاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕایاگه‌یاند: تاكوو ئه‌مریكا ته‌زمین نه‌دات كه چی تر ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته و ئیسڕائیل هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئێران، كۆماری ئیسلامی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر میزی دانووستان.
ئه‌و برپرسه حكوومه‌تیه هه‌روه‌ها وتی: دۆناڵد ترامپ له ڕێگه‌ی واسیته‌كانه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه حه‌ز ئه‌كات دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی هێرشه‌كان هیچ بڕیارێكی نه‌داوه. مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی ڕایگه‌یاند: له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ماده‌ی ناوه‌كی بێبه‌ش كراون به‌ڵام ده‌توانن له‌سه‌ر بابه‌تی پێتاندنی ئۆران‌یۆم گفتگۆ بكه‌ن. هاوكات وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه هه‌ڕه‌شی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیان له ڕافائێل گڕۆسی به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ر میزی گفتگۆ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد ترامپ له لێدوانێك دا ڕایگه‌یاندووه كه به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی له‌ناو چووه و چی تر نایه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیم دیدار و گفتگۆ بكات.