لویگی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەیاند، ڕۆم ڕێگە بە هەناردەی چەک بۆ تورکیا نادات و قەدەغەی دەکات.
هاوکات ناوبراو وتیشی، پێویستە تورکییه ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە ڕابگرێت. دوای ئەوەی دوێنێ، یەکێتی ئوروپا بە کۆی دەنگ بڕیاری نەفرۆشتن و ڕاگرتنی چەکیان بۆ تورکییه دا، وڵاتە ئەوروپییەکان هەریەکەو لای خۆیانەوە قسەی لەسەر دەکەن و هەموویان تا ئێستا سوورن لەرسەر ئەوەی چەک بۆ تورکییه نەنێرن. وەزیری دەرەوەی فەرەنساش، ژان ئیڤ لۆدریان، دوێنێ پێش کۆبوونەوەی یەکێتییەکە ڕایگەیاندبوو، ھێرشەکانی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوا، قەیرانێکی مرۆڤی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە.