به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، دوای هەریەک لە وڵاتانی نۆروێژ و ئاڵمان، وەزارەتی بەرگری فەڕانسه ناردنی چەکی بۆ تورکییه هەڵپەسارد.
لە بەیاننامەیەکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ھێرشەکانی تورکییه لە باکووری سورییه “ھەڕەشەیە” بۆسەر ئاسایشی ئو‌وروپا. بڕیاری ڕاگرتنی چەک لەلایەن فەرانسه‌وە، بەهۆی هێرشەکانی سپای تورکییه‌وەیە بۆسەر ڕۆژئاوا درا. ئەم بڕیارەی فەرانسه لە کاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە فڕۆکەکانی تورکییه تۆپبارانی ناوچەکانی سەرسنووری ڕۆژئاوا دەکەن و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی بێدفاع كۆژران و برینداربوون و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.