کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی هه‌نارده‌ كردنی چه‌ك بۆ توركییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هۆله‌ند

ڕاگرتنی هه‌نارده‌ كردنی چه‌ك بۆ

ڕاگرتنی هه‌نارده‌ كردنی چه‌ك بۆ

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وەزارتی دەرەوەی هۆله‌ند بەهۆی هێرشەکانی تورکییه‌وە بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سورییه‌، بڕیاریدا هەناردەکردنی پشتیوانی سەربازی بۆ تورکییه‌ رابگرێت.

نوێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆله‌ند راگەیاندوە، “حکومەتی هۆله‌ند بڕیاریداوە پشتیوانی و هەناردەی چەک بۆ تورکییه‌ رابگرێت، تا ئەو کاتەی دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. شایانی باسه‌،وڵاتی هۆله‌ند هاوشانی تورکییه‌ ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی “ناتۆ”یە و لە ئێستاش دا لەدوای نەرویژ، هۆله‌ند دەبێتە دوەم وڵاتی ئەندامی ناتۆ کە لەدوای لەشکرکێشی تورکییه‌ بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، بڕیاربدات پشتیوانییە سەربازییەکانی بۆ تورکییه‌ی هاوپەیمانی رابگرێت.