ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌مپه‌ینی پاراستنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به دۆخی خراپی به‌ندكراوان، له به‌ندی كاتی زیندانی لاكانی ڕه‌شتدا ڕائه‌گیرێت.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌م به‌نده به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی ژماره‌ی به‌ندكراوان و ڕاگرتنی زیندانیان به تۆمه‌ته‌كانی، جیاواز دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ژیانی ئه‌و چالاكوانه سیاسییه كه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه، ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ه‌وه به بێ مهروهخهسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌روه‌ها بۆ دووهه‌مین جار حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكه كرێكارییه مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “قیامی چه‌كداری دژ به ڕژیم”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.