کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی

ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سەرجەم گەشتە هەواییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی بە هۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە، بە گشتی داخراون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم بڕیارە پاش ڕوودانی ڕووداوێکی پەیوەندیدار بە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و فریاگوزاری خێرا، بە مەبەستی کونترۆڵ کردنی دۆخەکە ڕەوانەی ئەو شوێنە کراون. بە وتەی بەرپرسانی ئەو فڕۆکەخانەیە، تا کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتەکانی ڕاگیراوە و هێشتا سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.