به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری دستپێكردنی هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م گه‌شته هه‌واییه‌كان له ئێران ڕاگیراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ته‌نیا گه‌شتی سه‌ربازی، حكوومی، پزیشكی، ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه مۆڵه‌ت و ئیزنی تایبه‌تیان هه‌یه، هێڵی هاتوچۆیان كراوه‌یه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی دیكه له ئێران سه‌رجه‌م ڕاگیراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی ڕابردوو، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئامریكاوه ڕاگه‌یندرا كه كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگری “ئابراهام لینكۆڵن” گه‌یشتووه‌ته مه‌ودای هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و هه‌روه‌ها زۆرێك له میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند كه له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له ئارادایه.
