حوكمی ئێعدامی شاهین وه‌ساف، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌ڵماس، له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕاگیرا.
شاهین وه‌ساف له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شارستانی سه‌ڵماس ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی ئه‌و شارومه‌نده له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی لقێكی دیكه‌ی دادگای ئینقلابی ورمێ كرا.