هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ویرووسی كۆرۆنا له وڵاتانی ئۆرووپایی، زۆربه‌ی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و لایه‌نگرانی كۆچبه‌ران، ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانی ئاواره‌یان له ده‌ریا ڕاگرتووه.
ڕێكخراوی فه‌ڕانسه‌ویی “ئێس ئۆ ئێسی مه‌دیته‌رانه” ڕایگه‌یاندووه كه له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌دا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانییانی ویرووسی كوڤیدی ١٩، ئه‌وله‌وه‌ییه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوه‌نده پاراستنی ته‌ندرووستی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنه. هاوكات ڕێكخروی “ڕزگاركردنی مرۆڤه‌كانی مه‌دیته‌رانه” كه ڕێكخراوێكی ئیتالیاییه ڕایگه‌یاندووه: چالاكییه‌كانی خۆی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئیتالیا ڕاگرتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆچبه‌ران هه‌روا به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ دێنه خاكی ئۆرووپاوه و له نوێترین حاڵه‌تدا، به‌له‌مێكی لاستیكی به ٩١ سه‌رنشینه‌وه كه له لیبیه‌وه به‌ره‌و ئۆرووپا كه‌وتبووه ڕێ، نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه بێسه‌روشوێن بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ٢٠١٤وه تا ساڵی ٢٠١٩، نزیكه‌ی ١٩ هه‌زار كۆچبه‌ر له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه خنكاون یاخود بێسه‌روشوێن بوون.