بێهرووز شوجاعی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری کۆتۆل و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەریی “سوورئاوا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ، بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتیی ناوبراو بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بێهروز شوجاعی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، لە کاتێکدا کە دەیویست لە ڕێگەی سنووری ڕازییەوە بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیان و کارکردن بچێتە شاری قەیسەریە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی چوونە ناو خاکی تورکیاوە لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییە ئەدەبییەکانی و نووسینی شێعر بە زمانی کوردی لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیاوە لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.
