هەفتەی ڕابردوو دوای بەدواداچوونێكی زۆر، نەرگس محەممەدی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای پشکنین دەرکەوت كه چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
موستەفا نیلی، پارێزەری نەرگس محەممەدی سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی نەرگس محەممەدی وتی؛ هەفتەی ڕابردوو نه‌رگس رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای پشکنین و وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشكی، بۆ زیندان گەڕێندرایه‌وه. به پێی پشكنینه‌كان، برینێك له لاقی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دا هەیە کە گومان دەکرێت شێرپەنجە بێت. بۆ پشکنین و دیاریکردنی ئه‌و بابه‌ته، ئەبێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت تا نمونەی لێ هەڵبگرن و پێویستە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت.