له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٠٧ كرێكار له پارێزگای ورمێ به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و سه‌ختی پیشه‌كانیان تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئاماره‌كان، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا، ١٦٨ كرێكار له ئه‌و پارێزگایه تووشی ڕووداوی كار بوون، كه ٤ كه‌س له برینداران به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ١٣٩ كرێكاری دیكه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران له ئێران، تووشی ڕووداو بوون كه ٩ كه‌س له برینداران گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی و ڕیفاهی، ساڵانه ڕێژه‌ی كرێكاران كه به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار ئه‌بن، به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
