به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، لانیكه‌م ٥٦٥ كرێكار له ئێران تووشی ڕووداوی كار بوون.
به پێی ئه‌و ئامارانه، ٦٧ كرێكاری ئه‌و پارێزگایه به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ستداوه و ٤٩٨ كرێكاری دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه، به هۆی دابین نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ناوه‌ندێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئیمه‌نی و ژیانی كرێكاران له ئێران، ساڵی ڕابردوو ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها لانیكه‌م ١٦ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
